کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی ماڵێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەوڵیداوە ماڵی هاوڵاتییەک بسووتێنێت، بەڵام بە خێرایی توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەوڵیداوە ماڵی هاوڵاتییەک بسووتێنێت، بەڵام بە خێرایی توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر 2:00ی شەوی رابردوو ئاگادار کرانەوە کە کەسێک بە ناوی (ئـ. و. س) دەیەوێت ماڵەکەیان بسووتێنێت، بۆیە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، تۆمەتباری ناوبراو بە نەوت و غاز ئاگری کردبووەوە، بەڵام بە خێرایی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، هەروەها تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی رەوانەی دادگا کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س،ر
س،ر
بیروڕا



