عیراقی
ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ئەم ناوچانە دابین دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گەیاندنی عیراق ئینتەرنێتی بێ بەرانبەر بۆ چوار ناوچەی شاری بەغدا دابین دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات رۆژانە خزمەتگوزارییەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بۆ هەر هاوڵاتییەک بەردەست دەبێت.
رەعد مەشهەدانى، وتەبێژى وەزارەتى گەیاندنى عیراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عیراقییەى راگەیاندووە "تیمە هاوبەشەکانى نێوان نوێنەرایەتى کۆمپانیاى گشتىی گەیاندن و زانیارى و کۆمپانیاى سۆپەر سێڵ هاوبەشى فەرمى وەزارەت دەستیانکردووە بە پشکنینى جوگرافى بۆ ژمارەیەک ناوچەى شارى بەغدا بە مەبەستى ئامادەکردنى بۆ خزمەتگوزارى ئینتەرنێتى بێ بەرانبەر بۆ هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "چوار ناوچەی بەغدا بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییە دایاریکراوە کە بریتین، لە شەقامى موتەنەبى و شەقاى باب ئەلموراد لە کازمییە و رەئس حەواش لە ئەعزەمییە و یەکتربڕى رەواد لە مەنسور، هەروەها لە داهاتوودا بۆ ناوچەکانی دیکەش ئەم خزمەتگوزارییە بەردەست دەبێت".
لەبارەی ئەو کاتەی کە ئینتەرنێتی تیادا بەردەستە وتەبێژی وەزارەتى گەیاندنى عیراق وتویەتی "رۆژانە خزمەتگوزارییەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بۆ هەر هاوڵاتییەک بەردەست دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکە کارا دەبێت".
س،ر