کوردستانی
حزبی سۆسیالیست پشتگیری لە داواکارییەکانی خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکاران بڵاوکردەوە و پشتگیری لە داواکانی خوێندکاران داواکانی خوێندکاران دەکات.
لە پەیامەکەی حزبی سۆسیالیست هاتووە "رۆژی دووشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە بەمەستی دابینکردنی دەرماڵەی خوێندن رژانە سەرشەقامەکان و پڕۆسەی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگرت، هاوکات بەھۆی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان رووبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین و داوا دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، هەوڵ بدەن بەدەم داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن".
ئەوەش هاتووە "ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانیشە مامەڵەیەکی تەندروست و مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن".
س.ر

بیروڕا