کوردستانی
زانای مەلا خالید: خوێندکاران توێژێکی گرنگن و پێویستە هەموو لایەنەکان گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکارەکانی گرژییەکە هەرچۆنێک بێت نابێت بگاتە ئەو ئاستەی بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ قوتابیاندا بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە داوامان کردووە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان لەسەر پرسی دەرماڵەی خوێندکاران بکرێت بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار.
زانای مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەکارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکان ئیدانە دەکەین، داواشمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بە دواداچوونی ورد لە هۆکارەکانی ئەو توندوتیژەی دوێنێ بکرێت کە لە خۆپیشاندانی خوێندکاران روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارەکانی گرژییەکە هەرچۆنێک بێت نابێت بگاتە ئەو ئاستەی بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ قوتابیاندا بکرێت، چونکە خوێندکاران توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەن و پێویستە هەموو لایەنەکان گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "یاداشتێکامان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە کە بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی دیکەش واژۆیان لەسەر کردووە داوامان کردووە دانیشتنێکی تایبەت بە کێشەکانی خوێندکاران بەڕێوەبچێت".
س،ر

بیروڕا