کوردستانی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی و یاسایی خوێندکارانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت ""خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی و یاسایی خوێندکارانە".
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆپیشاندان مافێکی سەرەتایی و یاسایی خوێندکارانە بۆ هەر بابەتێک لە بابەتەکانی پەیوەست بە خوێندنەوە، ئێمە بەکارهێنانی تووندوتیژی لەگەڵ خوێندکاران رەتدەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە یاداشتێکمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئەندامانی زۆربەی فراکسیۆنەکان واژۆی ئەو یاداشتەیان کردووە، بۆئەوەی بە زووترین کات پەرلەمان لەسەر پرسی دەرماڵەی خوێندکاران کۆبێتەوە".
س،ر

بیروڕا