کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 نەوزاد شێخ کامیل, بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی رێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان  وەریدەگرن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

- سلێمانی، یەک ملیارو چوار سەد ملیۆن دینارە.

- هەولێر، نۆ سەد و بیست و سێ ملیۆن دینارە.

- دهۆک، سەد و چل ملیۆن دینارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال