کوردستانی

10 بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 بازرگانی مادەی هۆشبەر لە  هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 10 کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان هاتووە " ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا (10) تۆمەتبار دەستگیربکرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەندین جۆری مادە هۆشبەر".

ئەو مادە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

1- بڕی ( 952) نۆسەد و پەنجا و دوو گرام تلیاک.
2- بڕی ( 300) سێ سەد گرام کریستاڵ.
3- بڕی ( 210) دووسەد و دە گرام حەشیش.
4- بڕی ( 104) شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ.
5- بڕی ( 18) هەژدە دانە حەبی کۆداین.
6- ( 4 ) چوار دانە پایپ.
7- بڕی ( 1000) هەزار یۆرۆی ساختە.

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان دراونەتە دادگا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال