کوردستانی

سەڵاحەدین بەهادین: دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین بەهادین: دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ، ئاماژە بەوەش دەکات پرسی مافەكانی قوتابیان رەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "پرسی مافەكانی قوتابیان رەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، ئەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "مەترسیەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە  لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر، بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال