کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیار دەدات
مەودا میدیا-

وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕیاری دەدات.

دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی رایگەیاند "سبەینێ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردووى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکارى سەرەکى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان خەرجکردنى دەرماڵەى خوێندنە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال