کوردستانی

حکومەتی هەرێم 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکات
مەودا میدیا-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە کە 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، جینۆساید، زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابەشبکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی2021  فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە زەوی بۆ 11 هەزار و 141 کەس تەرخان بکرێت".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له‌ بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا زەوییەکان دابەشدەکرێن، وردبینییەکەش له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت".
 
باسی لەوەشکردووە "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وردبینی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست دەکات".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال