کوردستانی
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ خوێندن رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە وەستاندنی تەنها دوو رۆژ خوێندنی خوێندكاران و داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانكۆدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێیدراوە بەپێی مادەی سیانزەم/ بڕگەی یەكەم/ خاڵی نۆ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندكاران و لەسەر داواكاری بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران، بڕیاریدا بە وەستانی تەنها خوێندنی خوێندكاران بۆ دوو رۆژ.

باسی لەوەشکردووە، رۆژانی 24 و 25ی مانگ لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و ئەمڕۆش لە هەولێر دەستیپێکردووە و خوێندکاران داوای باشتکردنی ژیانیان و پێدانی دەرماڵە دەکەن.
ر. ب

بیروڕا