کوردستانی
راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەکاتێکدا خوێندکاران وەک مافێکی رەوای خۆیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکاریەک و هێزە ئەمنییەكانیش وەك ھەمیشە ئەركی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەكرد لە پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، بەداخەوە چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن بەرەو تووندوتیژی و تێکدانی ئارامی شاری سلێمانی لە رێگەی پەلاماردانی بارەگا حکومی و حزبیەکان و رێگری و ئاستەنگ درووست کردن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و پەلاماردان و ئازاردانی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و سوکایەتی كردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو چوارچێوەیەشدا چەند کەسێک بەشێوەی بەرنامە دارێژراو پەلاماری مەفرەزەیەکی ئەمنی دەدەن و لە کاردانەوەی بەرگریکردن لەخۆو دەستگیرکردنی کەسەکان، جێگەی داخە کارمەندێک کاردانەوەی توندی دەبێت و ئازاری یەکێک لەو کەسانە دەدات".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەکاتێکدا دووپاتی دەكەینەوە بەردەوامین لەسەر بەرپاكردنی ئاسایش بۆ سەرجەم هاوڵاتییان بە خۆپیشاندەرانیشەوە، لەهەمان کاتدا نیگەرانی خۆمان دەردەبرین بەرانبەر هەموو تووندوتیژیەک".
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "ھەرلێرەشەوە بە سەرجەم ھاوڵاتییانی شارەکەمان رادەگەیەنین؛ سەبارەت بە رەفتاری ئەو کارمەندە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتیمان دەست بەجێ هەستا بە دەستبەسەر کردن و ئەنجامدانی کاری یاسایی لەگەڵ ئەو كەسە، وەلێرەوە رایدەگەیەنین وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕێگە بە هیچ ئەفسەرو کارمەندێک نادرێت کاردانەوەی توند و دوور لە یاسا لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجام بدەن".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ھەروەھا ئاگاداری خوێندکاران دەکەین كە ئێمە پاڵپشت و پشتیوانی داوا رەواکانیانین و لەهەمان کاتدا داواکارین خوێندكارانی خۆشەویست زیاتر چاوکراوەو بەئاگابن و ڕێگە نەدەن کەسانێک بۆ مەرام و بەرژەوەندیی سیاسی خۆیان داوا و خواستی خوێندکاران بقۆزنەوە و ئاراستەی خۆپیشاندانی هێمنانەیان بگۆرن بۆ ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و سەرجەم هاوڵاتییان".
س،ر

بیروڕا