کوردستانی
رێبەر ئەحمەد: تۆڕی نەوت لەلایەن پۆلیسی نەوتەوە دەپارێزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای "کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان" کرد بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "تۆڕی نەوت لەلایەن پۆلیسی نەوتەوە دەپارێزرێت، هەروەها کۆمپانیا ئەمنییەکان (سکیوریتی) مافی ئەوەی نییە کێڵگەی نەوت بپارێزێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمپانیا ئەمنییەکان خۆیان کارمەندەکانی خۆی دەپارێزێت و ئەرکی حکومەت نییە کارمەندی کۆمپانیان بپارێزێت، هەروەها هەندێک کەس کارمەندی ئەمنی حکومەتە، بەڵام لەکاتی پشووەکان کارمەندی ئەمنی کۆمپانیای تایبەتە".
س،ر

بیروڕا