کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی بودجەیەک بۆ خوێندکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە خەرجکردنی بودجەیەکی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە خەرجکردنی بودجەیەکی تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت".
ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێکە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان.
س،ر

بیروڕا