کوردستانی
نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌هۆی زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ری نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش رایدەگەیەنێت دابه‌زینی نرخی مریشك زیانی به خاوه‌ن كێڵگه‌كان گه‌یاندووه.
به‌هۆی زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ری نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا دابه‌زی و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش رایدەگەیەنێت دابه‌زینی نرخی مریشك زیانی به خاوه‌ن كێڵگه‌كان گه‌یاندووه.
نازم جاف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه به دوو هه‌زار و 500 دینار ده‌رچووه بۆ بازاڕ، هۆكاری دابه‌زینی نرخی مریشك په‌یوه‌سته به زۆری به‌رهه‌م و كه‌می خواست له‌سه‌ر مریشك".
ئاماژەی بەوەشکرد "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوو نرخی عه‌له‌ف و جوچك و هه‌ندێ شتی تر گرانكرا، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك تا پێده‌گات و ده‌خرێته بازاڕه‌وه دوو هه‌زار و 800 تا سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه زیانمه‌ند ده‌بن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێسته زیاتر له %20ی خاوه‌ن كێڵگه‌كان جوچكیان داخڵ نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆر ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا زۆر دابه‌زیووه، له كاتێكدا پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه خاوه‌ن كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 100 دینار ده‌كه‌وت".
س.ر
س.ر
بیروڕا



