کوردستانی

بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار درا
مەودا میدیا-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ به‌خه‌رجكردنی زیاتر له‌ دوو ملیار دینار به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی پاركی ھه‌واری شار له‌ پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ره‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی پاركی ھه‌واری شار له‌ پارێزگای سلێمانی، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش قۆناغ به‌ قۆناغ و به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ خه‌رج ده‌كرێت".


ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای ئاماده‌كردن و گرتنه‌به‌ری گشت رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین، پڕۆژه‌كه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبه‌جێده‌كرێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، پێشتر له‌ میانی سه‌ردانی كردنی مه‌سرور بارزانی بۆ شاری سلێمانی، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قوناغ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی له‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی و پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت"، باسی لەوەشکردوو "پڕۆژه‌كان بریتی بوون له‌ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی پاركی هه‌واری شار، به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود، به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌".

ر .ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال