کوردستانی

سلێمانی؛ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک بریندار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک بریندار کرا
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک رایگەیاند، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانى بەر دەرکی سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بوو، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانیش دەڵێت "تا ئێستا هیچ بریندارێکی فیشەک نەهێدراوەتە لامان".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە سەرچاوەیەکی تایبەت پێیداوە "بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانى بەر دەرکی سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بوو، خوێندکارەکە تەمەنى 21 ساڵە و فیشەک بەر قاچى کەوتووە و بۆ چارەسەرکردن گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بارى تەندوستى جیگیرە".

ئەمڕۆ چوارشەممە سەبارەت بەو رووداوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان پێ گەیشتووە، تا ئێستا هیچ بریندارێکی فیشەک نەهێدراوەتە لامان".

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ داوای گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بەو هۆیەشەوە چەندین جار گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و چەند کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش برینداربوون.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال