کوردستانی
"رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە سووکایەتییان بە ئاڵای کوردستان کرد"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ رێزی و سوكایه‌تییه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌رانبه‌ر ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا، رێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سوكایه‌تییه ده‌گرێته‌به‌ر.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌وه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرد، كه ساڵانه له 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، له جیهان و هه‌رێمی كوردستان یادی ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه "حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ له پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك، به‌تایبه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جه‌خت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان كراوه‌ته‌وه".

ئەوەش هاتووە لە راگەیەندراوەکەدا "سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له گرنگیی به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ( دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 ) كرد كه له رۆژانی 19- 21 ی نۆڤێمبه‌ری 2021 له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به وه‌دا "به‌شداری هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختكردنه‌وه بو له رۆڵی گرنگیی هه‌رێم وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌یامی هه‌رێمی كوردستان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا، كه پێویسته دایه‌لۆگێكی هێمنانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا بكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی وڵات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له بایه‌خی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه له پێناوی دابینكردنی ماف وشایسته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بابه‌تی ناڕه‌زایی قوتابیان وخوێندكارانی زانكۆ وپه‌یمانگاكان تاوتوێ كرا، كه ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌نجومه‌ن، له دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كان و دۆخی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه و راسپاردنی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زامنكردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بۆ داواكردنی مافه‌كانیان دور له توند وتیژی، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به توندترین شێوه ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ رێزی و سوكایه‌تییه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم و ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا، رێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سوكایه‌تییه ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌ر بە پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها په‌لاماردان و سوكایه‌تیكردن به هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌نجامدان و تێكدان و وێرانكاری دامه‌زراوه‌كانیش، سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كات.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له خستنه‌ڕووی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی بێلاروسیا و پۆڵه‌ندا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خرایه‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، جه‌ختی كرده‌وه له به‌رده‌وامیی به‌ھاناوه‌چوونی ئه‌و كۆچبه‌رانه وئاسانكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌یان بۆ هه‌رێم، له هه‌مانكاتدا جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لێكۆڵینه‌وه و رێكاریی قانونی بگرێته‌به‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م بارودۆخه‌یان قۆستوه‌ته‌وه و بازرگانی ده‌كه‌ن به ژیان و سه‌لامه‌تی كۆچبه‌ران.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، خستنه‌ڕووی راپۆرتێكی گشتگیر بوو له لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا بارودۆخی ژینگه له هه‌رێم خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له بایه‌خی ژینگه به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، كه پرسێكی نێوده‌وڵه‌تیی گرنگه وجێی بایه‌خ وگرنگی حكومه‌تی هه‌رێمیشه، بۆیه گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپارد كه هاوكاری ده‌سته‌ی پاراستن وچاككرنی ژینگه بكه‌ن بۆ ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، بڕیاردرا ئاماده‌كاریی پێویستیش بكرێت بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی زانستیی فراوان و گشتگیر بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا