کوردستانی

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی گەرمیانیش دەوامی راگرت
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڕیاریدا دەوامی سبەینێ پێنجشەممە لە زانكۆكە رابگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و ستافی زانکۆ و بەدوورگرتنیان لەهەر گرژی و پێکدادانێک، بڕیاریدا دەوامی سبەینێ پێنجشەممە 25ی تشرینی یەكەم رابگرێت".

دوێنێش هەر یەکە لە زانکۆکانی (سلێمانی، راپەڕین و هەڵەبجە) بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی زانکۆکانیان راگرت.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ داوای گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بەو هۆیەشەوە چەندین جار گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و چەند کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش برینداربوون.

ر .ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال