کوردستانی
"ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی توێژێك، فه‌رمانگه و ئاڵای كوردستان بكرێنه ئامانج"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له روونكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتیی پیرەمەگرون و سوكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان ده‌كات و دەڵێت " ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فه‌رمانگه و دامه‌زراوە و ئاڵا بكه‌ونه به‌ر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی".
ئەمڕۆ فەرهەنگ گۆمەشینی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی، ده‌ستێكی گێره‌شێوێن له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك، له‌ناویاندا كتێبخانه‌ی گشتیی پیره‌مه‌گرون، ئاگریان تێبه‌رداوه".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هه‌موو داوایه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانین، به‌ڵام به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو كارێكی تێكده‌رانه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ره‌مز و سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و په‌لاماری كتێبخانه، كارێكی دور له ره‌وشتی شارستانییه".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فه‌رمانگه و دامه‌زراو و ئاڵا بكه‌ونه به‌ر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی".
ر. ب
ر. ب