گێتی

بیلاڕووسیا: پۆڵەندا تەقە لە کۆچبەران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بیلاڕووسیا: پۆڵەندا تەقە لە کۆچبەران دەکات
مەودا میدیا-

حکومەتی بیلاڕووسیا پۆڵەندا تۆمەتباردەکات بەوەی ھێزەکانیان تەقە لە کۆچبەرانی سەر سنوور دەکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبکات کە ئایا هیچ کۆچبەرێک زیانی بەرکەوتووە یان نا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 پاسەوانی سنووری بیلاڕووسیا لە راگەیەندراوێکدا ھێزەکانی پۆڵەندای بە تەقەکردن لە کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات تۆمەتبارکرد و ئاماژەی بەوەکرد "لە کاتێکدا کۆچبەران ھەوڵیانداوە لە بیلاڕووسیاوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا، ھێزەکانی سەر سنووری پۆڵەندا تەقەیان لە کۆچبەرەکان کردووە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لە پێناو پاراستنی کۆچبەران ناچار بوون ناوچەکە دابخەن"، ئەمە چەندەمین جارە بیلاڕووسیا پۆڵەندا بە تەقەکردن و توندوتیژی نواندن دژی کۆچبەرانی سەر سنوور تۆمەتبار دەکات و پۆڵەنداش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەسەدان کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پەڵەندادایە و دەیانەوێت سنووری پۆڵەندا ببڕن و بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

ر. ب