کوردستانی

لە شاری وان تەنھا لەسەر ئەوەی وتوویەتی ئێرە کوردستانە کەسێک دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شاری وان تەنھا لەسەر ئەوەی وتوویەتی ئێرە کوردستانە کەسێک دەستگیر کرا
مەودا میدیا-

میدیاکانی باکوری کوردستان رایان گەیاند، لە شاری وانی باکوری کوردستان ھاوڵاتییەک تەنھا لەسەر ئەوەی وتوویەتی ئێرە کوردستانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

بەشێک لە میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، کە دوای ئەوەی ھاوڵاتییەکی شاری وان لە باکوری کوردستان لە بەردەم موستەفا ساریئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکی وتی, 2000 ساڵ بەر لە ئێستا ئێرە کوردستان بووە و ئێستاش کوردستانە و لە داھاتووشدا وەک کوردستان دەمێنێتەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوڵاتییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، تکایە با کەس ئەمە رەتنەکاتەوە کە ئێرە کوردستانە، خودا ھەمووانی دروستکردووە و ھەر ئەو خودایەش کورد و تورک و عەرەبیشی دروستکردووە.

لە رووداوێکی هاوشێوەدا چەند ھەفتەیەک پێش ئێستا ھاوڵاتییەک لە شاری سیرت لە بەردەم مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش وتی، ئێرە کوردستانە، بۆ ماوەیەک دەستگیر کرا و دواتر ئازاد کرا.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن