گێتی
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان 27 کۆچبەر خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە 27 کۆچبەر لە رێگەى نێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە 27 کۆچبەر لە رێگەى نێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی کە بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە "ژمارەیەک کۆچبەر کە لە رێگەدا بوون بۆ بەریتانیا لە نزیک کاڵاس بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە و 27 کەسیان گیانیان لەدەستدا".
بۆرێس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا خەمباری خۆی بۆ رووداوەکە درابڕیوە و رووداوەکەى بە (تراژیدى) وەسفکردووە.
پۆلیسی دەریاوانی بەریتانیاش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە "بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەوە 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە".
ر. ب
ر. ب