عیراقی

دوو فەرماندەی ئەمنی بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو فەرماندەی ئەمنی بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دەستگیركران
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، دوو فەرماندەی ئەمنیی عیراق راگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 سەرچاوەیەکی ئەمنی بە كەناڵی ئاڕ تی روسی رایگەیاندووە "لیوا سەباح شبلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەگژداچوونەوەی تەقەمەنییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەفسەرێكی دیكە راگیراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "كە هۆكاری راگرتنیان شێواندنی بەڵگەیەكی تایبەت بە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقە كە بۆمبێكە و لە یەكێك لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كەوتووە و لەسەربانی ماڵی كازمی دۆزراوەتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شێواندن و لەناوبردنی ئەو بۆمبە بەر لە پشكنین و هەڵگرتنی شوێندەستەكان لەسەری بووە، بۆیە هەردوو فەرماندە ئەمنییەكە بە بڕیاری دادگا لەلایەن لیژنەی لێكۆڵینەوەوە راگیراون.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال