کوردستانی

سلێمانی؛ تەرمی هاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ تەرمی هاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 سامان نادر, بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لە شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

سەبارەت بە هۆکاری مردنەکەشی رایگەیاند، بەھۆ سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ھاوڵاتییەکە لە دایکبووی ساڵی 1957 و لە رەگەزی نێرە.
ر. ب