عیراقی

مستەفا کازمی: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستورییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستورییە
مەودا میدیا-

لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستورییە و دەستدرێژی کردنە سەر خۆپیشاندەران رەتدەکەنەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەسەر پێشھاتەکان و خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان نووسیوێتی "ئەو رووداوانە پێویستی بە ھەڵوێستی بەرپرسانە ھەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی ھەمووانە". 

جەختیشیکردەوە "دەستدرێژی کردنە سەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەت رەتدەکەنەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ گێرانەوەی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە و بەوهۆیەشەوە گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و چەندین کەس لە هەردوولا برینداربوون.

ر.ب