کوردستانی
ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی شەوی رابردوو لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان کوردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی کە بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ژمارەیەک کۆچبەر کە لە رێگەدا بوون بۆ بەریتانیا لە نزیک کاڵاس بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە و 27 کەسیان گیانیان لەدەستدا.
سەبارەت بەو پرسەش ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاری جەلال، سەرۆکی دەسگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رێگەی نوێنەرەکانمان لە فەرەنسا و بەریتانیا لە هەوڵی وەرگرتنی زانیاریداین، تا ئەم ساتە زانیاریمان نییە کە ئایا کۆچبەرەکان کوردن یان لە نەتەوەی دیکەن و ژمارەیان چەندە، بۆیە نامانەوێت زانیاریی هەڵە بدەین بە خەڵکی".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە و خنکاون کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
بەهۆی خراپی باری دارایی، گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە کۆچی گەنجانی کورد و خێزانە کورییەکان لە ئەمساڵدا بەشێوەیەکی فراوان و بەربڵاو بەرەو وڵاتانی ئەورپا دەستی پێکردووە و چەندین رێگەی جیا و مەترسیدار دەگرنەبەر بۆ گەیشتن بە ئەورپا.
ر. ب