عیراقی

گەشتێکی دیکە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووسیا ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتێکی دیکە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووسیا ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عیراق ئەمڕۆ گەشتێک بۆ گەڕانەوەی 100 کۆچبەری دیکەی سنووری بێلاڕووسیا ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاند "ئەگەر ھیچ گرفتێکی تەکنیکی روونەدات بەمەبەستی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عیراقی لە سنووری بێلاڕووسیا، ئەمڕۆ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسیاوە بۆ عیراق ئەنجام دەدرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، نزیکەی 100 کۆچبەر ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بەویستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عیراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا 431 کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان.

ر .ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان