عیراقی
جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتاییھات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هاوتاى ئەنجامى ئەلیکترۆنى بووە.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هاوتاى ئەنجامى ئەلیکترۆنى بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنج شەممە جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەدوایین وێستگەى نەینەوا ئەنجام دراوە، لەسەر بڕیارى دەستەى دادوەرى".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەنجامەکە هاوتاى ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بووە بەرێژەى 100%، ئەنجامەکان دەخرێنە بەردەستى ئەنجومەنى کۆمسیاران و دواتر رەوانەى دەستەى دادوەرى دەکرێت".
دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایییەکان بەشێک لەو ھێزانەی نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنن تانەیان لەچەندین وێستگە و بنکەیەک داو کۆمسیۆنی باڵاش جیاکردنەوە و ھەژامرکردنی دەستی بۆ ئەنجامدان و ئەنجامی بەشیک لە کورسی لایەنەکان گۆڕانی بەسەرداھات.
ر. ب