ئابووری

ژمارەیەك هاوڵاتی سلێمانی 30 ملیار دینار زەرەریان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك هاوڵاتی سلێمانی 30 ملیار دینار زەرەریان كرد
مەودا میدیا-

ساڵی رابردوو خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دابەزینی نرخی مریشك زیاتر لە 30 ملیار دینار زەرەریان كردووە.

نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی خاوەن كێڵگەكانی مریشك بەردەوام لە زیاندا بوون و توشی زەرەرێكی زۆربوون بەهۆی ئەوەی نرخی میشك زۆر دابەزیبوو بۆ ماوەیەكی زۆر".

ئەوەشی باسكرد "هەركات نرخی مریشك دابەزێت خاوەن كێڵگەكان زەرەری زۆر دەكەن چونكە بۆ یەك كیلۆ مریشك تا ئەكەوێتە بازاڕەوە 2 هەزار و 200 دینار لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت".

هەروەها وتی "ساڵی رابردوو خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 30 ملیار دینار زەرەریان كردووە تەنيا لە دابەزینی نرخی مریشك".

لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 600 كێڵگەی پەلەوەری هەیە و ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار تەن مریشك دەخەنە بازاڕەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب