کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: کەمبوونەوەی کارەبا خەتای تورکیایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم چەند رۆژە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمبووەتەوە و ئەم کەمبوونەوەیە کاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز ببێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە".

سەبارەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا ئاماژەی بەوەکرد "وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا راوەستاوە".
هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان "راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە، هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا