کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە و رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە ئەنجامدا شۆفێرێکی ماتۆڕ سکیل گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان لە نزیک چێشتخانەی هایلاند پێکدادانێک روویدا لەنێوان هۆندایەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە زۆر بەسەختی برینداربوو لە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەەوەشکرد "کەلایەنی خەتاباریش لە رووداوەکە شوفێری هۆندایەکە بووە، چونکە بۆچوونە ناو شوێن پێچێک هەوڵی دا شەقام بەپانی ببڕێت نەک بەدرێژی ،بۆیە لەکاتی بڕینی شەقام کەوتە سەر ڕێڕەوی ماتۆرسکیل کەلەسایدی خۆی دەڕۆیشت، هەرچەندە ماتۆڕسکیل هەوڵیدا لەبەری رابکات ،بەلڵام پێکدادانەکە روویدا".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆیە ئێمە رێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەهەمیشە لەکاتی رێڕەوگۆڕین یان پێچکردنەوە ڕەچاوی هەلڕەخساوی بکەن وەبەتەواوی دڵنیابنەوە لەڕێگای ئاوێنەکانیان لەنەبونی هیچ ئوتومبێل یان ماتۆرسکیلێک ،ئینجا مانۆرەکەیان ئەنجامبدەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan