کوردستانی

1521خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


1521خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنى (1521) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان راگەیاند.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (1521) خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنێت کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووە، هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابزینیان کردبو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو rەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (1521) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) گەڕایەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan