کوردستانی

سبەینێ کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبیینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێ بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت لە کاتەکانى ئێوارەدا نمەبارانێکى کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژئاوا و ناو شاری دهۆک دەبارێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سبەینێ رۆژی هەینى 26ی تشرینی دووەمی 2021 ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت وە لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانى ئێوارەدا نمەبارانێکى کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژئاوا و ناو شاری دهۆک ببارێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی پێشبینییەکان لە دەوروبەری شاری هەولێر و کۆیەش کەمێک دلۆپە باران ببارێت و پلەکانى گەرما 1 پلە بەرزدەبێتەوە، هەروەها باران بارینەکە ئەگەری لە 40%ە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan