کوردستانی

هاوڵاتییەک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021 لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی (خ - ا  - م ) لەدایکبووی 1969 لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا بەوتەی کەسووکاری ناوبراو چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی دەرونی بووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە".
.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan