گێتی

بڕیارێکی گرنگ لە فەرەنسا تایبەت بە جینۆسایدی کورد دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی گرنگ لە فەرەنسا تایبەت بە جینۆسایدی کورد دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارێکی گرنگ لە فەرەنسا تایبەت بە جینۆسایدی کورد دەدرێت، ئاماژە بەوەدەکات چەند پەرلەمانتارێک پرۆژە بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجەیان ئامادە کردووە.

سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پێ دەچێ ھەندێ وڵات ھێشتا لە کورد خۆی زیاتر بیری لای خەمە گەورەکانی بێت. جا لە بەرژەوەندیانە یا ھەر دۆخێکی تر مایەی تێڕامانە لە فەرەنسا چەند پەرلەمانتارێک پرۆژە بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجەیان ئامادە کردووە و رۆژی هەینی 2021/11/26 دەچێتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە بۆ دەنگ لەسەردان، ئەم رووداوە گرنگە ھاوکاتە لەگەڵ خنکانی دەیان کۆچبەری کورد لە کەنارە ئاویەکانی کاڵاس لە نێوان فەرەنساو بەریتانیا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ناوەڕۆکی پرۆژەکە فرە رەھەندو  تێروتەسەلە بە تایبەتی ھۆکارە پێویستییەکانی وەک پێشەکی باس لە قەرەبووی قوربانیان و کەسوکاریان دەکاتەوە، ھەموو رەھەندە یاساییەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی ئاماژە پێ کردووە، دیکۆمێنتێکی یاسایی بەھێزە، کەرەستەی ھەڵمەتێکی نێودەوڵەتییە بۆ ناساندنی جینۆسایدی کوردستان لەسەر ئاستی دونیا و کردنەوەی بە دۆسییەیەکی نوێ، بە تایبەتی لە کات و زەمانێکدا بابەتی کۆچی کوردان بۆ ھەندەران و باس و خواسی میدیاکان لەسەر دۆخی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوەتەوە تراژیدیایەکی نوێ و پرسێکی گەرم".

ئەوەشی خستەڕوو "فەرەنسا لەم قۆناغەدا نزیکترین پەیوەندی بە حکومەتی کوردستانەوە ھەیە، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عیراق و ھەرێم دەکەن، لە رابردووشدا بەھۆی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە (بڕیاری دژە فڕین) کە فرەنسا داڕێژەرەکەی بوو، ھەروەھا ھەبوونی پەیوەندی بەھێز لەنێوان چەند کەسایەتیەکی سیاسی کاریگەری فرەنساو کورد. بنەمایەک بۆ پرسی کوردو کار لەسەر کردنی لەسەر ئاستی سیاسی و یاسایی دروستبووە".

سالا موحمود دەڵێت "پێویستە ناوەندە سیاسی و میدیایی و یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان و ناوەندە ئەکادیمی و رێکخراوەییەکان ئەم رووداوە بەھەند وەربگرن و تەنیا تەماشاکەر نەبن، یا وەک ھەوڵ و دەرفەتەکانی تر سارد نەکرێنەوە، داواکارم پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بکات لەسەر ئەو پرۆژە بڕیارەی پەرلەمانی فرەنسا، دوای ئەوەی دەبێت بە بڕیار. ئەرک و ھەڵوێستەکانی خۆی لەسەر بنەمای بڕیارەکە دیاری بکات، دەشێت ھەبن پێیان وابێ لەناو ئەم دۆخە پڕ گێژاوەی ھەرێم و لەناوخۆدا دروست بوەو بێباکیەکی گەورە ھاتۆتە کایەوە بڵێن ئەم بابەتە کەی لە ئێستایا گرنگە، دەشێت ھەبن وا بیر بکەنەوە، بەڵام راستی ئەوەیە دەبێ کار لەسەر دروستکردنەوەی ئەو ھێزە بکرێت کە پرسە چارەنوسسازەکان بچنەوە رەدیفی یەکەم. سیاسەت بەھای بۆ بگەڕێنرێتەوە. ململانێ لەسەر بنەمای پرۆژەو ستراتیژیەت بێت".

ئەوەش دەخاتەڕوو "پێویستە سیاسەت و دۆخی سیاسی لەم چاڵاییە تاریکە سەر بخرێ بۆ پانتایتەکی رەخساوی کاری نیشتمانی. ئەم پرۆژە بڕیارەی پەرلەمانی فەرەنسا بەداخەوە کورد خۆی کەم ئاگای لێیەتی بە ھۆی خۆ گەمارۆدانی بە ململانێی نا دروست و بەفیڕۆدانی تواناکان و دورخستنەوەی وزە باشەکان و جڵەو دانەدەست بێباک و بێ تێزەکان، ئەوەی گرنگە لە ئێستا چاوی میدیاکانی کوردستان لەسەر ئەم ھەوڵە بێت و لە رووی سیاسیشەوە بە رووداوێکی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان کاردانەوەو بەئاگا ھاتنەوە دروست بکات. ھەم وەک پرۆژەی بەخۆداچوونەوەو ھەم وەک پرۆژەی ھاوبەشی کاری نیشتمانی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان