گێتی
سەرۆکی بیلاڕووسیا بۆ کۆچبەران: ئێوە ئازادن و دەتوانن بمێنەوە و بچن بۆ ئەوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی بیلاڕووسیا سەردانی کۆچبەرانی کرد و دڵنیایی داو رایدەگەیەنێت هیچ کۆچبەرێک بە زۆر نانێرنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان ئازادن.
ئەمڕۆ هەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021 ئاژانسی هەواڵی بێلتای بیلاڕووسی بڵاویکردەوە و رایگەیاند ئەلیكساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕوسیا سەردانی ناوچەی گرۆدنای كردووە كە كەمپی كاتیی كۆچبەرانی لێیە و گفتوگۆی لەگەڵ کردووەن و پێی راگەیاندووە "کە ئەوان دەتوانن لێرە بمێنەوە و هیچ کۆچبەرێک بەزۆر نانێرنەوە بۆ وڵاتەکەی و دەتوانن بڕۆن بۆ ئەوروپا، بەڵکو ئەوان ئازادن لە بڕیاردان".
سەرۆکی بێلاڕووسیا بە کۆچبەرانی وتوە "هۆڵەندا رێگەنادات کۆچبەران بە خاکەکەیدا تێپەڕێت، ئەگینا ئەڵمانیا بەڵێنی داوە ژیانی کۆچبەران باش بکات و رێگەیان بۆ بکاتەوە".
س،ر