کوردستانی

بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. ن) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی (توڕەق) بەپێی مادە (444) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (توڕەق) کرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan