کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە کاروانێکی کۆڵبەران کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی نەوسوود، مەریوان و سەلاسی باوەجانی کە دوو کەسیان برای یەکترین لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی نەوسوود، مەریوان و سەلاسی باوەجانی کە دوو کەسیان برای یەکترین لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.
ئەمڕۆ هەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دوو خاڵی جیاواز لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر برینداربوون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو برای خەڵکی نەوسوود بە ناوەکانی پوریا وەیسی 40 ساڵە و فەریاد وەیسی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی میلاد ئەحمەدی و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئیحسان (فامیلی نادیار) و تەمەن 26 ساڵ برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم چوار کۆڵبەرە بە چەکی راو بریندارکراون و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکانی مەریوان و پاوه گوازراونەتەوە.
س،ر
س،ر
بیروڕا



