کوردستانی
"جووتسایدی كه‌لار - كفری لە رووى بازرگانى و گەشتیارییەوە ناوچەکە دەبووژێنێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جووتسایدی كه‌لار- كفری یه‌كێكه له‌و پرۆژە گرنگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری تێدا دەکرێت و بڕیاریش وایە له ئایندەیەکی نزیکدا به ڕووی هاوڵاتییان بكرێته‌وه، ئه‌م پڕۆژە‌یه له ساڵی 2014 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و چه‌ند هۆكارێكی دیكەوە، كاركردن تێیدا وه‌ستا بوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له سۆنگه‌ی گرنگیدان به رێگە و بانه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی جووتسایدەکە ده‌ستیپێكرده‌وه.
جووتسایدی كه‌لار- كفری یه‌كێكه له‌و پرۆژە گرنگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری تێدا دەکرێت و بڕیاریش وایە له ئایندەیەکی نزیکدا به ڕووی هاوڵاتییان بكرێته‌وه، ئه‌م پڕۆژە‌یه له ساڵی 2014 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و چه‌ند هۆكارێكی دیكەوە، كاركردن تێیدا وه‌ستا بوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له سۆنگه‌ی گرنگیدان به رێگە و بانه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی جووتسایدەکە ده‌ستیپێكرده‌وه.
شکار عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، زانیارییه‌كانی ئه‌م پرۆژە‌یه و قۆناغه‌كانی ته‌واوبوونی، به‌م شێوه‌یه بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خسته‌ڕوو "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویست بوو ئه‌م ڕێگایه ته‌واو بكرێت، چونكه سێكته‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆر گرنگیی پێ دراوه، بۆیە ئێستا جووتسایدی كه‌لار- كفری له لایه‌ن كۆمپانیای هێكارەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت".
درێژی جووتسایدی كه‌لار- كفری 25 كیلۆمه‌تره و به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت:
ـ قۆناغی یه‌كه‌می رێگەکه 100%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه.
ـ قۆناغی دووه‌میشی تا ئێستا 93%ی جێبه‌جێ كراوه.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە باسى لەوەکرد "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌م قۆناغه‌دا كاری كۆنكرێتكردن و دانانی هێماكانی هاتووچۆ و چه‌ند كارێكی دیكه‌یه، كه ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كردووه خه‌رجی بكات، تا به زوویی بە رووى هاوڵاتییان و شۆفێراندا بیکەینەوە".
رە‌خساندنی 200 هه‌لی كار، جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژە‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه سوودی لێ وه‌ربگرن، یه‌كێك له‌و سوودانه‌ش ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌وه خه‌ڵكێك هه‌لی كاریان بۆ دەڕەخسێت و له‌م پڕۆژانه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌كى دارایی بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژە‌یه هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه زۆرترینی ئه‌وانه‌ی كار له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بن، بۆیه توانیومانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا 200 هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕە‌خسێنین".
گوژمه‌ی ته‌رخانكراو 43 ملیار دیناره:
سەرپەرشتیاری پرۆژەی جووتسایدی كه‌لار- كفری زیاتر راشیگەیاند "پرۆژەکە له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستاش 38 ملیاری بۆ خه‌رج كراوه، رۆژانه له‌م پرۆژە‌یه‌دا 100 ئامێر كاردەکەن. جادەکە له سێ چین قیر دروست كراوه و 900 هەزار مەترى دووجا قیری بۆ به‌كاربراوە، له ژێره‌وەى قیرەکەش 22 سانتیمەتر به‌ردی شكاوی تێكراوه. له‌م رێگایه‌دا 11 سووڕانەوە (یوتێرن) دروست كراوه كه به هۆیانه‌وه گونده‌كانی دوانزە ئیمام و قه‌ره‌بڵاخ و كفری و كه‌لار به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا كۆنه‌كەی كه‌لار- كفری یه‌كساید بوو چەندین رووداوی هاتوچۆ تیایدا روویداوە و ئومێد دەکرێت بە تەواوبوونی ئەو جووتسایدە، رووداوی هاتوچۆ تیایدا كه‌م بێته‌وه، یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی جووتسایدی کەلار – کفری بەستنەوەی ئیدارەی گەرمیانە بە ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، بۆیه له ئایندەدا كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاریی له ناوچه‌کە‌دا.
س.ر
بیروڕا



