کوردستانی
ماوەی چوار رۆژ پشوو لەم دوو زانکۆیە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریاندا ماوەی چوار رۆژ پشوو رابگەیەنن بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند "ئاماژە بە ڕەزامەندی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بریاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە رۆژی یەکشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2021، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە، 1ی کانونی یەکەمی 2021، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان رابگرێت بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکان".
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانیش ئەمشەو چوار رۆژ پشوو رادەگەیەنێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.
شایەنی باسە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ پێدانی دەرماڵە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەشە ناوخۆییەکان بەڕێوەچوو لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین تووندوتیژی لێکەوتەوە.
س،ر