عیراقی

نوێترین لێدوانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر کۆرۆنای شێوە گۆڕاوی باشووری ئەفریقا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین لێدوانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر کۆرۆنای شێوە گۆڕاوی باشووری ئەفریقا
مەودا میدیا-

جیهان خۆی ئامادەدەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێوەیەکی گۆڕاوی کۆرۆنا کە لە باشووری ئەفریقا بەدی کراوە، وەزارەتی تەندروستیی عیراق-یش رایگەیاند، گەیشتنی هەر جۆرە گۆڕاوێکی کۆرۆنا بۆ وڵاتەکەیان بەدوور نازانن، لەبەر ئەوەی کۆرۆنا سەرەتا لەچینەوە سەریهەڵدا و بەخێراییەکی زۆر گەیشتە عیراق‌ و وڵاتانی جیهان.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ریاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە ناو وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای شێوە گۆڕاوی باشوری ئەفریقا بۆ  عیراق بەدورنازانین، وتیشی، بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بەرانبەر بەڤایرۆسەکە پێویستمان بەهەڵوێستی لیژنە راوێژکارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا هەیە".

باسی لەوەشکردووە "وەزارەتەکەیان رێکارو هەڵوێست‌ و رێنمایی پێویستی سەبارەت بەو شێوە گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا دەبێت کە چەند رۆژێکە لەباشوری ئەفریقا سەریهەڵداوە و مەترسیی هەیە بەرگری بەرانبەر بەڤاکسینەکان هەبێت".

ئەوە لە کاتێکدادایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زاناکان رایانگەیاند "شێوە گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە باشووری ئەفریقا  دۆزیوەتەوە" ، بەو هۆیەشەوە زۆربەی وڵاتان گەشتی ئاسمانییان بۆ وڵاتانی باشووری ئەفریقا راگرت.

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان