کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری نمە باران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری نمە باران هەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە کاتەکانی شەودا ئەگەرێکی نمە بارانی کەم هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە کاتەکانی شەودا ئەگەرێکی نمەبارانی کەم هەیە، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 22 پلە، سلێمانی 20 پلە, دهۆک 20 پلە، هەڵەبجە 18 و کەرکوک 23 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan