کوردستانی
ئەمڕۆ 420 کۆچبەری دیکەی کورد لە بیلاڕووسیاوە دەگەڕێنەوە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند, تا ئێستا ھەزار و 500 کۆچبەر لە بێلاڕووسیاوە گەڕاونەتەوە و هاوکات ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووسیاوە بەردەوامە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "تا ئێستا ھەزار و 500 کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بە چەند گەشتێکی جیاواز و لە چەند کاتێکی جیاوازدا گەڕێنراوتەوە بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان، گەشتەکانی گەڕانەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە".
ئەمڕۆ شەممە، عەباس عیمران، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "چوارەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرە گیرخواردووەکانی سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندای لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسیاوە بەرەو فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەڵەتی دەستی پێکردوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو گەشتەی ئەمڕۆدا بەشدارن 420 کەسە و سەرجەمیان کوردن".
ژمارەی کۆچبەرە عیراقییەکان لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووسیا و پۆڵەندا بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان نزیکەی هەشت ھەزار کۆچبەرە و ھەڵگری پاسپۆرتی عیراقین لە ئێستادا لە سەر سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و بەشێکیشیان لە کەمپەکان جێگیرکراون، بەڵام بەھۆی وەڵام نەدانەوە و خراپی رەوشی کۆچبەران لەو سنوورە، لە هەشتی تشرینی دووەمی 2021ەوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادەوە بگەڕێنرێنەوە.
ر. ب

بیروڕا