کوردستانی
کەشناسیی سلێمانی: کەمی باران بارین تائێستا جێگەی نیگەرانی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رێژە بارانەی ئەمساڵ باریوە 35%ی كۆی رێژەی پێویستی بارانە لە پایزدا، بەڵام پێویستناکات بێ هیوابین چونکە یەشتا زستان و بەشێکی زۆری بەهاریشمان ماوە کە بارانی تێیدا دەبارێت.
سەبارەت بە کەمی باران بارین لەمساڵدا و رێژەی باران بارین بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە پایزان 105 میلیمەتر باران دەبارێت، ئەوەی ئەمساڵ باریوە 35%ی كۆی رێژەی پێویستی بارانە لە پایزدا، كەمی بارانبارین لە پایزدا بەم رێژەیە ئاساییە و وەرزێكی دورودرێژ ماوە و ئەمە جگە لەوەی یەشتا وەرزی زستان و بەشێکی زۆری بەهاریش ماوە کە بارانی تێدا ببارێت لەبەر ئەوە هیچ پێویست بە دوو دلێ و نیگەرانی ناکات".
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی رابردوو زۆرترین باران مانگی 11 باری، دواتر مانگانە رێژەكە كەمی دەكرد، بۆیە ئەمساڵیش رێژەكە مەترسیدار نییە، رەنگە لە مانگەکانی داهاتوو رێژەیەکی زۆر باش باران ببارێت".
بەپێی زانیاریەكانی بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمساڵ تاوەكو ئێستا لە سنوری سلێمانی 35.7 میلیمەتر باران باریوە، بەڵام ساڵی رابردوو تاوەكو ئەم كاتە 127 میلیمەتر باران باری بوو، وتیشی، ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر دواکەوتنی پەڵە و چاندنی دانەوێڵە لەلایەن جوتیارانەوە، بەڵام هێشتا کاتێکی زۆر بۆ باران بارین ماوە.
ر. ب

بیروڕا