کوردستانی

مەسرور بارزانی باسی دەرماڵەی خوێندکاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی باسی دەرماڵەی خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی کوردستان کۆبوەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی گرفتی خوێندکاران چارەسەر بکەین، پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین و سەرکۆنەی رووبەڕووبوونەوەی توند دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتارێکدا لە زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند "ئێمە نەتەوە و خەڵکێکی ستەم لێکراوین، بۆیە بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین و سەرکۆنەی رووبەڕووبوونەوەی توند دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان هەموو جارێک دەتوانن نوێنەری خۆتان بنێرن بۆ ئەوەی داواکارییەکانتان بەحکومەت بگەیەنن، لەم قۆناغەشدا حکومەت بەخۆڕایی خوێندنی زانکۆ حکومییەکان دابین کردووە".

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران ئەوەشی خستەڕوو "لە هیچ شوێنێکی دنیا شتی وانییە لە زانکۆ بە خۆڕایی بخوێنیت و دەرماڵەشت پێ بدرێت، خوێندن لە وڵاتانی دیکە لە زانکۆکان بە پارەیە".

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan