کوردستانی
هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەم سێ مەرجە دەتوانن گەشت بۆ ئێران بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران دەبێت هاوڵاتییان کارتی ڤاکسین، پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان پێبێت.
لە راگەیەندراویکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "گەشتیار لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبێت پێویست بە پشکنین ناکات، بەڵام ئەگەر کارتی پشکنینی نەبوو، ئەوا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت".
باسی لەوەشکردووە "گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی گەشتکردن بۆ ئێران پێویستیان بە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرونا نابێت، بەڵام لەکاتی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە پشکنینی کۆرونا بکەن، تەنها ئەوانە نەبێت کە نيشتەجێی هەرێمی کوردستانن و کارتی نیشینگەیان هەیە و کارتی ڤاکسینیان وەرگرتووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانجی رێنماییەکان بەمەبەستی رێگریکردنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی 374167 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی پەتاکە بوون و شەش هەزار و 840 کەسیش بەکۆرۆنا مردون.
ر. ب

بیروڕا