کوردستانی
لە عەفرین گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پێنج هاوڵاتییان رفاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتییان لە عەفرین رفاندووە، و چەند هاوڵاتییەکی دیکەشیان ئەشکەنجە داوە.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتییان لە عەفرین رفاندووە، و چەند هاوڵاتییەکی دیکەشیان ئەشکەنجە داوە.
سەرچاوە هەواڵییەکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، چەکدارانی (سوڵتان سڵێمان شاە) سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان لە شارۆچکەی شێ سەر بە عەفرین رفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
ئەوەشیان خستووتەڕوو، هەمان ئەو چەکدارانە کوڕ و باوکێکیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داون.
ئەوەشیان خستووتەڕوو، هەمان ئەو چەکدارانە کوڕ و باوکێکیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داون.
لە لایەکی دیکەوە گروپە چەکدارەکان نزیکەی سێ ھەزار و 300 داری زەیتونی ھاوڵاتییانی ناوچەی شەرا و بلبلێ سەر بە عەفرینیان بڕیوەتەوە و لە بازاڕەکان دەیفرۆشنەوە.
ر. ب
ر. ب