عیراقی

خوێندکارێک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندکارێک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک دوو رۆژ پێش ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانەکەی".

تەندروستیی کەرکوکیش ئاشکرای کردووە "ئەو خوێندکارە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بێ پشکنین ڤاکسینەکەی بەکارهێناوە"، خوێندکارەکە ناوی "مستەفا عەدنان خەڵەف"ە و تەمەن 17 ساڵ خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەییە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان