کوردستانی

مەسعود بارزانی سوپاسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود بارزانی سوپاسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە عیراق
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کرد.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە دواین پێشھاتە سیاسیەکانی عیراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاوتوێکران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، مەسعود بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی عیراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاکبووە.

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە، دەرخەری واقیعی سیاسیی عیراق و ویست و ئیرادەی ھاوڵاتییانە"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە